پرتەقاڵی پێنچ گۆشەیی نۆش بكەن

پرتەقاڵی پێنچ گۆشەیی نۆش بكەن
میوە و سەوزە، یەكێكن لە دوو سەرچاوەی سرووشتی، سوودی بێ پایەنی هەیە بۆ جەستە و تەندروستی مرۆڤ. وەكو ئاشكرایە هەموومان دەزانین شێوەی میوە و سەوزە چۆنە، هەر یەكە شێوەیەكی ناسراو و باوی هەیە. بۆ نموونە: شێوەی پرتەقاڵ خڕە وەكو گۆ، شووتیش درێژكۆڵەیە وەك سەرین ! ئەگەر رۆژێكیان رێگەت كەوتە وڵاتی ژاپۆن، لەوێ پرتەقاڵی (سێگۆشە و چوارگۆشە و پێنچ گۆشە)ت بینی، سەرت سوڕ نەمێنێ، ژاپۆنییەكان میوە بە كاڵكی دەخەنە نێو قاڵبی سێگۆشە و چوارگۆشە و پێنچ گۆشە، ئیدی گەشە كردنی میوەكە تا پێدەگات، بە گوێرەی ئەو قاڵبە دەردەچێ، واتە بەپێ قاڵبەكان شووتی چوارگۆشە و پرتەقاڵی پێنچ گۆشە دەبینین. ئەقڵی ژاپۆنییەكانە، كە نەك تەنیا لە پیشەسازی، بەڵكو لە كشتوكاڵیشدا داهێنان دەكەن.
Top