زەردەخەنە و جووڵە جوانەكانی منداڵان

زەردەخەنە و جووڵە جوانەكانی منداڵان
ئەو وێنانە دڵ نەرم كەرەوەن، هەست و سۆز دەجووڵێنن، زەردەخەنە بەسەر لێوان دەبارێنن، خۆشەویستی لە ناخدا دەردەخەن، مانای خۆشی و بەختەوەرەی دەبەخشن. ئەو چەند رستەیە گوزارشتە لە وێنەی ئەو منداڵە جوان و خنجیلانە. چركەیەكە لە دیمەنێكی جوانی ساتە ناسكەكانی ژیانی ئەو كۆرپانە. بیرۆكەی ئەو وێنە جوانانە بۆ ئەو وێنەگرە بەریتانیە (كارین ویلتشێر)ە دەگەڕێتەوە، تەمەنی ئەو وێنەگرە بەهرمەندە (46) ساڵە، دوای دەستنیشانكردنی كۆمەڵە منداڵێكی جوان، ئەم وێنانە لە ماوەی دوو رۆژدا گیراوە، كە وێنەگر لە چاوەڕاونی جووڵە و زەردەخەنە و نووستن و یان دیمەنێكی جوانی شێوەی پاڵكەوتندا، تا لە زوومی كامێرای (كارین) بە جوانترین و ناسكترین دیمەن وێنەیان بگیرێت. جێ باسە ئەو وێنانە وێڕای ئەوەی جوانترین هەستی جوانیان تێدا بەدی دەكرێ، لە ئێستاوە هەڵبژێردراون تا بە جوانترین وێنەی ساڵی (2014) دابنرێن.
Top