جلە سەیرەكەی میریام فارس

جلە سەیرەكەی میریام فارس
كچە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگی لوبنانی (میریام فارس) یەكێكە لە هونەرمەندە هەرە جوانەكانی ئەو وڵاتە، وێڕای ئەوەی جەماوەرێكی زۆری هەیە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، كەچی لەلایەن رۆژنامەنووساندا بە (كچە سەرنج راكێشەكە) ناسراوە، هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ پۆشینی جل و بەرگی سەیر، تەنانەت لە هەندێك شوێنی گشتیشدا جلی وا لەبەر دەكات، دەبێتە جێگەی سەرنج و سەرسامیی ئامادەبووان، ئەوەتا لە شەوی سەری ساڵدا لە وڵاتی مەغریب بووە، كراسێكی رەشی لە جۆری (شیفۆن)ی لەبەر كردووە، كە كراسەكەی بە نەخشی زیو نەخشێنراوە. جگە لەوەی كراسی میریام خان تەنكە و بەشێكی زۆری جەستەی دیار بووە، سەرچاوەیەكی نزیك لە میریام فارس دەربارەی ئەو جلە سەیرە گوتوویەتی : نرخی ئەو كراسە گەیشتە (150) هەزار دۆلار تەنیا بۆ چەند كاتژمێرێكی ئاهەنگی سەری ساڵ لەبەری كردووە.
Top