هەموو كۆمپانیا و كارگەكانی بەرهەم هێنان و دروست كردنی پێڵاو هەمیشە لە بیری دروست كردنی شتی سەیر و سەمەرە دان، بە شێوەیەك كە بەرهەمەكەیان ببێتە مایەی سەرنجی كڕیاران تا زۆرترین فرۆشیان هەبێت، لە دواین كاری خۆیدا كۆمپانیای نایك كە كۆمپانیایەكی گەورەی ئەو بوارەیە پێڵاوێكی لە شێوەی حەوزی ماسی دروست كردووە. ئەم پێڵاوە تازە باوە ناوی Air max”0360” ە، هەموو شێوەی پێكهاتەكانی لە حەوزی ماسی دەچێت واتە تەواوی كەرەستە و رەنگەكان و ماسیەكانی لە حەوزێكی ئاسایی دەچێ، یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی ئەو پێڵاوە ئەوەیە بە هەموو شێوەیەك رێگە لە بۆنی قاچ دەگرێت وئێستاش ئەو كۆمپانییایە خەریكی رێكلام كردن و ئەو پێڵاوەی خستۆتە بازاڕەوە.