قــــەزوان

قــــەزوان
وشەی قەزوان یان دار قەزوان هاوتایە لەگەڵ وشەی قەتەناز، داربنیشت، دارچاچكە، داروەن، دارەبەن، چونكە جگە لە قەزوان ئەو ناوانەشی هەیە، داری قەزوان جگە لەوەی بەرێكی هەیە بە ناوی قەزوان بۆ زۆر مەبەست بەكاردێت لە قەدەكەشی بنیشتی كوردی لێ وەدەست دێت. داری قەزوان دارێكی خۆرسكی سروشتی كوردستانە و تاوەكو 15 مەتر بەرز دەبێت و ئەستووریشی لە نیو مەتر زیاتر پان دەبێت كە قەدەكەی پڕە لە گرێ و لۆچ، بە زۆری لەكوێستانەكانی كوردستان دەڕوێت بە تایبەت لە ناوچەی هەوارامان و ئەو شوێنانەی 600 تاكو 1000 مەتر لەئاستی رووی دەریاوە بەرزن‌. قەزوان چەندین جۆر و شێواز و رەنگی هەیە كە بەكاردێ بۆ دروست كردنی تەسبیح. هەندێك لە قەزوان گرانبەهایە، قەزوان هەم بۆ دروست كردنی تەسبیح و هەم بۆ خواردن بە كاردێت، سوودی زۆری هەیە بۆ گەدە و خۆشكردنی دەنگ،، لەگەڵ ئەوەش دەكرێتە ناو ماستاوەوە و تامی زۆر خۆشدەكات، هەروەها جوانی دەداتە دۆ و ماستاوەكە، جیا لەمانەش لە قەدەكەشی جۆرە جەوییەك دەردەدات، لە دروست كردنی رەنگ و رۆن بەكار دێت و دەشكرێ بە بنیشت كە بە هەورامی پێێدەڵێن: جاچە كوێمانە.
Top