(ئۆلیڤیا نونیری)، كچێكی گەنجە و ماوەیەكە چۆتە ناو پرۆسەی هاوسەرگیری، ئەوەی سەیرە پێش چەند ساڵێك كە منداڵ بووە لەگەڵ باوكی (بین نونیری) وێنەیان گرتووە، كەچی بە هەمان شێوەی پێشوودا و لە هەمان جێگە و دیمەندا دووبارە وێنەیان گرتۆتەوە. جیاوازیی نێوان كچ و باوكەكە بە روونی دیارە، لەو كاتەی كچەكە گەورە بووە و باوكەكەش وەكو خۆی ماوەتەوە تەنیا چەند گۆڕانكارییەك لە شێوەی رووخساری روویداوە.