دوو جۆر لە شێوازی كەرەستەی جل و بەرگ هەن، هەر یەكەیان نیشانەیەكن بۆ درەوشانەوەی كچان. جۆری یەكەم بە سەرەكی دەناسرێ، ئەوەی دیكەش بە لاوەكی دادەندرێ. سەبارەت بە سەرەكییەکە، پێك دێ لەو جل و بەرگانەی جەستە دەپۆشن، بە جلی سەرەكی دادەندرێن وەك: كراس، پانتۆڵ، فانیلە، چاكێت. هتد. بەشی دووەمیش كە لاوەكییە، ئەو لایەنانە لە خۆ دەگرێ: بازنن دەستەوانە، خشڵ و ئێكسیسوار، جانتای دەست و چەندین شتی دیكەش دەگرێتەوە. نازداریی خانمان بەوە نیشان دەدرێ، كاتێك بەشە سەرەكی و لاوەكییەكەی پۆشاك بە رەچاو كردنی لایەنی جوان و گونجانی رەنگ و ستایلی دوورین و مۆدەوە لەبەر دەكەن. شۆخ و شەنگیی دەستی خانمان لە دوو لایەنەوە خۆی دەنوێنێ، كاتێك بازن و ئێكسیسوار بە دەستەوە دەبێ، یان كاتێك جانتایەكی مۆدە نایاب لە دەست دەبێ، شێوازی جوانی جانتای دەست بە پێی بایەخ و خواستی كچان هەڵدەبژێردرێ، لە ساڵی پێشوودا جانتای گچكە باو بوو، كەچی لە لایەن پسپۆرانی جوانكارییەوە ئاماژە بەوە دەكرێت، ئێستا جانتای گەورە بە لای خانمانەوە سەرنج ڕاكێشە.