بە ملپێچ خۆت لە سەرما بپارێزە

بە ملپێچ خۆت لە سەرما بپارێزە
ئەو زۆری و هەمەڕەنگییەی لە بەشە جیاجیاكانی جل و بەرگدا هەیە، نیشانەیە بەوەی هەر یەكە بە سوودە بۆ بەشێكی جەستە یان لە بوارێكی جوانكاریدا بەكار دەهێندرێ. كچان زیاتر لە كوڕان بایەخ بە جل و بەرگ دەدەن، بە لایانەوە جل و بەرگ بەشێكی گرنگی جوانی و رەونەقە. كچان بەو جلە جوان و ناسكانەی كە هەن، جوانتر خۆیان دەنوێنن. بەرگ و پۆشاك لە رووی رەنگ و ستایلەوە، ئاوێتە بە جوانیی ئەو خانمانە دەبێت كە لەبەری دەكەن. ملپێچ زیاتر لە زستاندا بەكار دێت، كاتێك خانمان ملپێچ بەكار دەهێنن، لەگەڵ رەنگی جل و بەرگی خۆیاندا دەیگونجێنن، ملپێچ بەشێكی جوانی گەردنی جوانیان دەردەخات. لە زستاندا وا باشە ئافرەتان جەستەیان داپۆشن، خۆیان لە سەرما بپارێزن. لە مل كردنی ملپێچ، یەكێكە لە مۆدە تازەكان، بەشێكی زۆری كچان ئاشنای ئەو لایەنە بوون، ئەوان توانیویانە بە ملبەندی رەنگاوڕەنگ و گەرمەوە، رێتم و سازانێك لە جوانی نێوان جل و بەرگ و ملپێچدا بهێننە ئاراوە، لە هەمان كاتدا خۆیان لە سەرماوە بە دوور بگرن. سوور و نیلی و وەنەوشەیی و قاوەیی و رەساسی، ئەو رەنگانەن لە ملپێچدا جوانییەكی زۆریان دەبێ.
Top