بیرۆكە سادەكان، لە ئەنجامدا دەبن بە شتێكی بە سوود، ئەوانەی لەو لایەنەدا كارەكانیان دەست پێ دەكەن، بە هەمان شێوەش لە ئەنجام رازین و دوای ئەوەی بیرۆكەیەك بە مێشكیاندا دێ، دواتریش هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێی دەكەن، گەلێ جاریش ئەو كارانە دەبنە مایەی ئەنجامێكی گرنگ لە كەرەستە و شتومەك، یەكێك لە كۆمپانیاكانی بولگاریا، كاری دروست كردنی كەرەستەی ماڵە دوور لە شێوەی خۆی، ئەگەر وەك نموونە وەریبگرین، دروست كردنی قەنەفەی دانیشتنی ماڵە، هەموومان دەزانین شێوازی قەنەفە چۆنە، تەنیا هەندێك گۆڕانكاری لە قەنەفەیەك بۆ یەكێكی دیكە دەبیندرێ، بەڵام ئەوەی تایبەتە بەو كۆمپانیایە، شێوەی تەواوی كەرەستەكان بە جۆرێك دەگۆڕێ، تەنانەت بە جۆرێكی دیكەیان دەردەخات، وەك ئەو چەند قەنەفەیە كە لە سەر شێوەی جەستەی مرۆڤ و گیانداران دروست كراون.