درێژترین خانمە بووك ببینە

درێژترین خانمە بووك ببینە
درێژیی بەژن و باڵا بەپێی مرۆڤەكان جیاوازیی هەیە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە، وێڕای ئەوە، هەر كەسە بە بەژن و باڵای خۆی رازی نییە، ئەوەی باڵای درێژە دەڵێ حەزم دەكرد باڵام مام ناوەند بوایە، ئەوەی هەندێك كورتە، حەز بە باڵای بەرز دەكات، بەڵام ئەو كچە خاتوونە گوێ بەو شتانە نادات، شانازی بە باڵای بەرزی خۆیەوە دەكات. (ئەنستازیا) ئەو كچە باڵا بەرزەیە لە وڵاتی (پیرۆ) دەژی، تەمەنی (24) ساڵە و درێژیی باڵای دەگاتە دوو مەتر و پازدە سەنتیمەتر، لەم وێنەیەدا لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەریەتیی خۆی لەگەڵ دۆستە نزیكەكانیدا وێنەی گرتووە. دەبینن كە هاوڕێكانی هێندەی نیوەی باڵای ئەو كچە دەبن.
Top