چەندین جۆرە ئێكسسواری هەمەجۆر لە بازاڕدا هەیە. ئەمانە بە شێوازی جیاجیا لە لایەن ئافرەتانەوە بەكار دێن. ئێكسسوار جوانییەكی تایبەت بە خانمان دەبەخشێت، ئەوانەی خاوەن سەلیقەیەكی بەرزن و دەیانەوێ جوانتر و رازاوەتر دەربكەون، چاك دەزانن چ جۆرە ئێكسسوارێك هەڵبژێرن. خانمان لە هەڵبژاردنی ئێكسسواردا دەبێ جۆری قژ و رەنگی پێست و بەژنی خۆیان لەبەر چاو بێت بۆ هەڵبژاردنی ئێكسسوارەكەیان. كچان زۆر بایەخ بە ئێكسسواری دەست و مەچەك دەدەن، چونكە جوانییەكی بێ ئەندازە بە خانمان دەبەخشێت. هەڵبەت خانمان وا راهاتوون كە دەست و پەنجەی خۆیان بە خشڵی جوان وەك ئەنگوستیلە و بازن دەڕازێننەوە، ئیدی دەكرێ ئەو بازن و ئەنگوستیلەیە زێڕ بێت یان زیو یان باغە و جۆرە مادەی دیكە، گرنگ ئەوەیە خشڵی دەست و پەنجە لەگەڵ رەنگی پێست و جۆری دەست و مەچەك و پەنجەدا بگونجێت.