سلێمانی شارێكی خنجیلانە و دڵگیرە، مێژوویەكی كۆنی هەیە و ساڵانێكە ژیانی تێدایە، لەو شارەدا چەندین شەقامی هەیە كە ناوبانگێكی زۆریان هەیە، تەنانەت هەندێك لەو شەقامانە ئەمڕۆ بۆتە شوێنێكی بازاڕكردن و پیاسەكردنی خەڵك لەو شەقامانە لەوانە : شەقامی : سالم و سەهۆڵەكە و مەولەوی و سابوونكەران و تووی مەلیك و شەقامی ئۆرزدی و چەندین شوێنی دیكەش، كە لە پێشوودا شەقامێكی باو و دیار بوو، لەم وێنانەدا هەر یەكە لە شەقامی سابوونكەران لە ساڵی (1949) و شەقامی سالم لە ساڵی (1956) و شەقامی مەولەوی ساڵی (1961) وێنەی گیراوە، تەنانەت ئەمڕۆش ئەو شوێنە دیرێنانە بوونەتە شوێنگەیەكی گەشتیاری و خۆش و بازرگانی و بازاڕكردن بۆ خەڵكی ئەو شارە، جێگەی باسیشە لە بۆنە و ئاهەنگەكاندا، خەڵكی شارەكانی دیكەی عێراق و دەرەوەی وڵاتیش روو لەو شارە دەكەن و سەردانی ئەو شەقام و جادە دێرینانە دەكەن.