كراسێكی ئافرەتان لە زێڕ

كراسێكی ئافرەتان لە زێڕ
زێڕ وەك كانزایەكی بە نرخ لە چەندین بواردا كاری پێدەكرێ، لەوانە : لە بواری جوانكاریی ئافرەتاندا – دروست كردنی كەرەستە – یان لە بواری ئابووری وەك سامانێكی جێگیركراو و هەڵگیراو، بەم دواییەش توانیان سوود لەو كانزایە وەربگرن بۆ دروست كردنی جلوبەرگ، لە وڵاتی توركیا لەلایەن زێڕینگرێكی ئەو وڵاتە بە ناوی (ئەحمەد تاكان)، كراسێكی ئافرەتانی دروست كردووە لە زێڕ، كە نزیكەی (78) هەزار پارچە زێڕی بچووك لە خۆ دەگرێ، نرخی ئەو ئەو كراسە دەگاتە (130) هەزار دۆلارە، بەڵام نرخی (150) هەزار دۆلارە ئەمەش بۆ ماندووبوونی ئەو زێڕینگرەیە، جێگەی باسە (8) كراسی لەم جۆرە فرۆشراوە لەلایەن ئەو زێڕینگرەوە، ئەمەش لە كۆی دروست كردنی (10) كراس، تەنیا دووانی ماوە.
Top