وڵاتانی جیهان هەر یەكە بەپێی یاسا و داب و نەریتی خۆی كارەكانی بەڕێوە دەبات، ئەمەش دەكەوێتە سەر پێشكەوتنی ئەو وڵاتە لە گشت بوارەكاندا، بەتایبەت لە بواری پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و یان ئەو وڵاتانەی هاوسنوورن لەگەڵ یەكتر، یەكێك لە سەیرترین سنوورەكانی نێوان وڵاتانی جیهان، ئەویش سنووری نێوان وڵاتی بەلجیكا و هۆڵەندایە، لەو كاتەی تەنیا هێڵێك لە یەكتریان جوودا دەكاتەوە، هێڵەكەش دەكەوێتە شوێنێكی گشتی و لەناو بازاڕەكاندایە، وەك لە وێنەكەدا دەبینین چۆن دوو كچە هاوڕێی بەلجیكی و هۆڵەندییەك لەسەر هێڵەكە وەستاون و دەستی یەكتریشیان گرتووە و هەر یەكە لە وڵاتەكەی خۆیەتی.