ستایل و جوانیی كڵاوی زســتانە

ستایل و جوانیی كڵاوی زســتانە
زستانی سارد كاریگەریی لەسەر تەندروستی و جوانیی مرۆڤ دروست دەكات، بەتایبەت خانمان كە پێویستییەكی تەواویان بەوە هەیە لەو وەرزەدا لە سەرمای زستانە پارێزراو بن، بەهۆی ئەوەی سەرما كار دەكاتە سەر بەشەكانی جوانیی جەستە، بەتایبەت رووخسار و قژ و پێستی دەست، چونكە ئەو بەشانەی كە باسمان كردن هەردەم بەر هەوای سارد و سەرما دەكەون، بۆ هەر یەكەیان چارەسەرێك دانراوە لەلایەن پسپۆرانی بواری جوانكاری و مۆدەدا، سەبارەت بە دەست و پێست، دەكرێ لە رێگەی دەستەوانەوە لەو سەرمایە بیانپارێزین، هەروەها بۆ قژیش، دەتوانین لە رێگەی پۆشینی كڵاوی جوان و رازاوە كە شیاو بێ لەگەڵ جلوبەرگ و رووخساردا، كڵاو هەردوو لایەنی جوانی و تەندروستی دەبەخشێ، لە شێوازە جوانەكانی كڵاودا، چەندین بەش و جۆریان هەیە، هەندێكیان لە قوماشە یان لە چەرم، بەپێی خواستی خانمان دەتوانن چ جۆرە قوماشێك یان شێوازێك هەڵبژێرن و لەسەریان بكەن، دەكرێ رەنگی كڵاو بەپێی رەنگی جلەكانەوە یەك بخرێت، ئەوەش بۆ زیاتر گونجاندنی نێوان شێوازی كڵاو و رەنگی جلەكاندا.
Top