زۆر ئێكسسوار، هەندێك جار خانمان ناڕەحەت دەكەن لەوەی چۆن بتوانن یەكێكیان هەڵبژێرن و لە كاتێكدا زۆرێك لە ئێكسسوار هۆكارێكی جوانی گرنگە لە بواری مۆدە و لایەنەكانی گونجاندنی ئێكسسواردا، بە تایبەت كاتێك ئەو ئێكسسوارە لە نەخش و شێوەیەكی بەرچاو بێ، یان لەگەڵ رێچكە و رێساكانی بواری جوانكاری ئامادەكرابێت و جوانترین و نایابترین مۆدەی لێ دەربكەوێ، لێرەشدا تیشك دەخەینە سەر ئەو چەند ئێكسسوارەی كە لە پەنجەی دەستەكاندا بەكاردەهێنرێن و دەپۆشرێن، سێ جۆری سەرەكیی ئێكسسوار هەن، وەك مۆدەیەكی سەرەكی و ئامادەكراو لە پەنجەكانی دەست دەخرێن، ئەوەی یەكەمیان زیوە و ئەوانەی دیكەش هەر لە زێڕ و ئەڵماس سێ مۆدەكە پێكدەهێنن، ئەگەر چی فەرامۆشكردنی زۆر لەلایەن خانمانەوە دەبینرێ بۆ جوانیی زیو، لەلایەكی دیكەدا گرنگییەكی ئەوتۆیان بە زێڕ داوە، لەگەڵ ئەوەش ئێكسسوارەكانی ئەڵماس بەرزترین هێمای جوانی دابین دەكەن، ئەڵماس وەك یەكێك لە كانزا نایاب و جوانەكان، شێوازێكی كراوە و رازاوەی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا خانمان دەتوانن لە بری ئەوەندە گرنگیدان بە زێڕ، چاوێك بە زیو و ئەڵماسیشدا بخشێننەوە.