ئاگر و ئاگردان لە كوردەوارییدا

ئاگر و ئاگردان لە كوردەوارییدا
لە كورەدەواریدا جگە لە قسەی نەستەق و پەند و وتە بەهێزەكان، هەروەها چەندین كاریش ئەنجام دراوە، دەتوانین یەكێك وەك بیرۆكەیەكی بەهێز وەربگرین ئەویش سەرچاوەی ئاگر و ئاگردانە لە ژیانی كورەدەواریدا. ئەو وێنانە گوزارشت لە ئاگردان و سەرچاوەی ئاگر و گەرمی دەكەن، زیاتریش سەرچاوەكانی پێشوو لە دار بووە، لە وەرزی پاییزدا كاتێك دارەكان زەرد و وشك دەبوون، خەڵكەكە هەڵدەستان بە بڕینەوەی ئەو دارانەی كە دەكرێ بەشێكی لێ بكرێتەوە و دواتریش هەڵدەگیران بۆ وەرزی زستان، ئینجا ئەو دارانە بۆ سۆپای دار و مەقڵی و ئاگردان و نان كردن بەكاردەهێنرێن، ئەوەی یەكەم بریتییە لە خشتێك لە شێوەیەكی بچووك وایە، زیاتریش لە قوڕ دروست دەكرێ و دواتر لە شێوەی خشتێكی لێدەكرێ، زۆربەی لاینەكانی كون دەكرێ تاوەكو هەوا بكێشێ و دووكەڵەكە بچێتە دەرەوە، ئەمەش بیرۆكەیەكی بەهێز بووە كە چۆن توانیویانە ئەم جۆرە كارانە بكەن، ئەوەی دیكەش ئاگردانی سرووشتییە و لە شوێنێك چەند بەردێك كۆ دەكرێتەوە و لە شێوەی بازنەیی دادەنرێ و دواتریش دار دەخرێتە ناوی یان بە ستوونی دادەنرێن و هێواش هێواش دارەكان گڕ دەگرن و دەبن بە خەڵووز و رەژوو، بەمەش سەرچاوەی گەرمی و ئامادەكردنی چێشت و خواردن و خۆ گەرم كردنەوە دەبێت.
Top