كاتێك كارێك ئەنجام دەدرێ لە شێوەی ئاسایی خۆی نابێ، یان لە روانینێكی دیكەوە سەیر دەكرێ، دەبێتە یەكێك لە بەرهەمە سەیرەكان، هەندێك لەو كارانەش بۆ خۆشی و هەندێكی دیكەش بۆ وەرگرتنی نازناو و تۆماركردنی ژمارەی پێوانەییە، وڵاتی چین یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بە وڵاتی دایكی سەیروسەمەرە ناسراوە، بەم دواییە لە سەیرترین كارەكانیان گەورەترین و خۆشترین كێكیان دروستكردووە، لە چاینا مۆڵ یەكێكە لە مۆڵە گەورە و بەناوبانگەكانی ئەو وڵاتە و گەورەترین كێك تیایدا دروست كرا، درێژی ئەو كێكە گەیشتە (8) مەتر و كە لە (8) چینیش پێكهاتبوو، نزیكەی (500) كیلۆگرام هێلكەی تێكرابوو، لەگەڵ (260) كیلۆ ئارد و (200) كیلۆ گرام لە كرێم و (100) كیلۆ میوە و (80) كیلۆ شیكۆڵاتە، كێشی كۆتایی گەیشتە (1814) كیلۆگرام و ماوەی شەو و رۆژێك پێوەی خەریك بوون تاوەكو كێكەكەیان دروستكردووە.