بەكارهێنانی ئێكسسوار، لە چەندین لایەن و بواردا كاری لەسەر كراوە، هەر ئێكسسوارێك بەپێی بایەخی خۆی پێداگیری لەسەر دەكرێ و ئامادەكاری بۆ دەكرێ، لەم روانگەوە گرنگترین سوودەكانی ئێكسسوارەكان لە بواری جوانكاریدا خۆی دەسەپێنێ. ئەگەرچی لە پێشوودا ئێكسسوارەكان تەنیا لەسەر جلوبەرگ دادەنرا یان دەپۆشرا یان راستەوخۆ لە جەستەوە دەخرێ، بۆیە ئێكسسوارەكان ئەوەندە بە نرخ دەبن، لە كاتێكدا بە چەندین رێگە بەكاردەهێنرێن، بەو دواییە توانراوە سوود لە شێوازەكانی ئێكسسوارەكان وەربگرن كاتێك لەسەر جلوبەرگ كاری نەخشاندنیان بۆ كردووە، ئەمەش وەك دیمەنێكی تازە لە بواری جوانكاریدا، یان لە شێوازی دانانی ئێكسسوار، راستەوخۆ لەسەر جەستە، لە رێگەی نەخشاندنی ئێكسسواری ورد لە شێوازە جوان و ناسكەكانی ئێكسسواری ورد كە دەخرێتە سەر جەستە و بە رێگەیەكی هونەری دادەنرێ و سەرنجڕاكێشی و جوانی خۆی نیشان دەدات.