شیر و بەرهەمە خۆماڵیەكانی كوردەواری

شیر و بەرهەمە خۆماڵیەكانی كوردەواری
وێڕای ئەوەی لە وەرزی ساردی زستانداین و ئەم كاتەش هاوكاتە بۆ دانانی بێچووی گیاندارە خۆماڵییەكان، ئەم ماوەیەش بە ماوەی (مەڕ زان)، ناسراوە، لەم ماوەیە گیاندارە خۆماڵییەكان كاتی ئەوەیانە بزێن و بێچووەكانیان ببێ، لە دوای ئەوەشدا گوانی گیانداران پڕ شیر دەبێ، لێرەدا بێچووی مەڕ و بزن دەبێ،ئەوئاژەڵانەی تازە بێچوویان ببێ، بۆ ماوەی دوو رۆژ بۆ سێ رۆژ ناتوانرێت شیرەكەی راستەوخۆ بەكاربێت و نابێت بە ماست و بەرهەماكانی دیكە، تەنیا پاش كۆكردنەوەی كەمێك دەكوڵێندرێت و پاشان بۆ خواردن بەكاردێت، دوای زانی ئاژەڵەكە لێرەشدا شیرەكانیان لەلایەن بێچووەكانیان دەخورێن، لەلایەكی دیكەشدا ئەو شیرەی تازە لە گوانی گیاندارەكان دەردەچێ، پێیدەگوترێ (كەرە)، دواتر هەمان ئەو كەرەیە دەكرێتە (فرۆ) ئەوەش دوای گەرم كردنی كەرەكە، بەهۆی ئەوەی شیری گیاندار لە دوای زان، شیرێكی بە پیتە و پڕە لە خواردنی بەهێز، بەرهەمە شیریەكان زۆر و هەمەجۆرن و دەتوانرێت لە شیردا چەندین بەرهەم بەدەست بێت، ئاسایی لە دوای دۆشینی مەر و ماڵات و ئەو ئاژەڵانەی كە شیردەرن شیرەكە كۆدەكرێتەوەو لە مەنجەڵی گەورە دەكوڵێندرێت بۆ ئەوەی بیكەن بە ماست یانیش لە مەشكە دەكرێت و دەكرێتە چەندین بەرهەمی تری وەك لۆر و ژاژی و قەیماغ و چەند بەرهەمێكی دیكە، بەڵام لە ئێستادا كە وەرزی زان و دووگیانبوونی مەڕو ماڵات و ئاژەڵە لە دوای زانی، ئەو بەرهەمەش دەڵێن (فرۆ) كە شیری خاوی ئاژەڵە بێ ئەوەی بگۆڕێت بۆ شتی دی.
Top