جلوبەرگی زستانە، هەر مۆدەیەك گوزارشت لە شێوازێكی رازاوە و ناسكی ئەم كاتە دەكات، جگە لەوەی هۆكارێك دەبێ بۆ پۆشین و ئامادەكاری جلەكان لە بواری مۆدەدا، هەروەها دیمەنێكی رازاوە و ناسكیشە لە كاتێكدا ئەو جلوبەرگانەی لە چەندین شێوازی دیكەدا هەن، هەر یەكە شێوازێك لە جوانی خۆی دەردەخات، بە تایبەت ئەوانەی لەگەڵ ناسكی و رازاوەیی خۆیان دەنوێنن، تەنوورەكانیش، بە كورت و درێژیانەوە، مۆدەیەكی رازاوەی ئەو وەرزەن، بە تایبەت تەنوورەی درێژ، كە زیاتر بایەخی پێدەدرێ ئەمەش بەهۆی دوو لایەنی سەرەكی، ئەوەی یەكەم پارێزگاری كردنە لە سەرما، بە تایبەت بۆ تەنوورەی درێژ، لەگەڵ جوانییەكی پڕ كەسایەتی لە تەنوورەی درێژدا مۆدەیەكی رازاوە و جوانی دەبێ، بەمەش دەتوانین ئەو مۆدەیە لەم وەرزە زیاتر پەرەی پێ بدرێ، سەبارەت بە تەنوورەی كورتیش، دەكرێ لەگەڵ جلێكی دیكەدا رێكیان بخەین، وەك پۆشینی سترێج و كۆلۆن لە ژێرەوەی تەنوورەكە، ئەمەش دیمەنێكی یەكجار سەرنجڕاكێش و ناسك دەبەخشێ، ئەوانەی حەز بە تەنوورەی درێژیش دەكەن، هەمان ئەو مۆدەیە لەم چەند وێنانەدا دەبینرێن.