ئێكسسواری گەورە بۆ جوانی و بەستنی قژ

ئێكسسواری گەورە بۆ جوانی و بەستنی قژ
ئێكسسوارەكانی قژ، نموونەیەكی جوان و رازاوەی بواری جوانكاری دەنوێنن و شێوازێكی ناسكیش لە دیمەنە خنجیلانەكانی تەسریحەی قژ دەخەنە روو، هەر مۆدەیەك لە ئێكسسوارەكان پێكهاتەیەكی دروستی هەیە، كاتێك لە قژ دەخرێ و دەبێتە رێگەیەك بۆ بەستنی قژ و زیاتریش ئێكسسوارەكە نشونمایەكی بچووكی پێوە دیار دەبێ، لە كاتێكدا مەبەست لە ئێكسسوارەكانی قژ، دەركەوتنییانە لەسەر قژ، ئێكسسوارەكان لە وەرزی زستاندا كەمتر دەردەكەون لەوەی لە وەرزەكانی دیكەداو بە كراوەیی لەسەر قژ دەبینرێت، بۆیە دەبێ لەو وەرزەدا ئێكسسواری گەورە بۆ قژ تەرخان بكەین و ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی بە روونی دەربكەوێ، وێڕای ئەوەی تۆقەی قژ، لە دیمەنەكانیدا سەرنجڕاكێشی و كارامەیی پێوە دەردەكەوێ، بەڵام كاتێك لەسەر قژدا دەبێ، ئەو جوانییەی كەم دەبێ و لە رواڵەتی خۆی لادەدات، تەنانەت هەندێك جاریش ون دەبێ، بۆ چارەسەری ئەو لایەنە دەتوانین سوود لە ئێكسسوارە گەورەكان وەربگرین بۆ جوانی و بەستنی قژ.
Top