ماوەیەك بەر لە ئێستا، پێشبڕكێی شاجوانی جیهان و گەردوون سازكرا، كە لە وڵاتی رووسیا بەڕێوەچوو و شاجوانی وڵاتی فەنزویلا نازناوەكەی وەرگرت و بووە شاجوانی گەردوون، ئەوەی جێگەی سەیرە ئەو شاجوانانە بە چەندین جلوبەرگی سەیر و جوانەوە بەشداریان كردبوو، ئەمەش بۆ بەدەست هێنانی خاڵ تاوەكو زۆرترین خاڵ كۆ بكەنەوە و خەڵاتەكە بەدەست بهێنن، هەر خانمێك بەپێی داب و نەریت و كلتووری وڵاتەكەی خۆی جل و بەرگی پۆشیبوو، سەیریی ئەو جلانە وایان كرد، هەندێكیان وەك جلێكی گاڵتەجاری بێنە پێش چاو و هەندێكی دیكەش بووە هۆكاری بەدەست هێنانی خاڵ، وەك لە وێنەكاندا دەبینن چەندین جلی سەیر بەلای ئێمەوە، رەنگە لەلایەن خۆیانەوە بە جلێكی كلتووری و پڕ بەها دابنرێ.