بۆ زیاتر خزمەت كردنی ژینگە و برەودان بە بواری پاكسازی لە هەوا و گرنگیدان بە سەوزایی و دووركەوتنەوە لە ژینگەیەكی پیسدا، هونەرمەندی ئیسپانی (ماركۆ) بیرۆكەیەكی سەیری داهێنا ئەویش بریتیە لە بڵاوكردنەوەی سەوزایی لە گشت شوێنە گشتییەكاندا، بیرۆكەكەش ئەوەیە كە سەرەوەی ئوتۆمبێلەكان بكرێتە باخچەیەك، بەهۆی ئەوەی ئوتۆمبێلەكان زیانیان بۆ ژینگە هەیە و پیسی دەكەن، دەبێ لە هەمان كاتیشدا سوودی هەبێ، بۆیە باخچەی سەوزایی لەسەر چەند پاسێكی هاتوچۆی ئەو شارە داناوە وەك قۆناغی یەكەم و لە داهاتووشدا رەنگە بكرێتە یاسایەكی گشتی.