خاوەنی درێژترین قاچ!

خاوەنی درێژترین قاچ!
دوای ئەوەی لە ساڵی (2009)دا (سفیلانا بانكۆاتۆڤا) بە خاوەنی درێژترین قاچ هەڵبژێردرا، بۆ جاری دووەم هەمان نازناو بەو ئافرەتە رووسیە دەدرێتەوە كە تاوەكو ئێستا ركابەری نەبووە لە درێژترین قاچی مرۆڤدا، (سفیلانا)ی تەمەن (36) ساڵ، كە یاریزانی یانەیەكی تۆپی باسكەی وڵاتی رووسیایە، بە خاوەن درێژترین قاچ دەست نیشان كرا، دوای ئەوەی بە داوەتێكی فەرمی دەگاتە شاری نیویۆرك تاوەكو ناوی لە ژمارە پێوانەییەكانی گینس تۆمار بكرێ، درێژیی قاچی ئەو ئافرەتە دەگاتە (143) سەنتیمەتر، واتە نزیكەی مەتر و نیوێك، لە كاتێكدا درێژی قاچی مرۆڤێكی ئاسایی تا مەترێك یان كەمتر دەبێ، تاوەكو ئێستاش هەمان ئەو ئافرەتە خاوەن ئەو نازناوەیە و ئەوەی سەیرە درێژ بوونی قاچی ئەو ئافرەتە بە شێوەیەكی سرووشتی بووە.
Top