وەك یەكێك لە تاقیكردنەوە سەیرەكان، تاوەكو بزانن ئوتۆمبێلێك چەند كەس هەڵدەگرێ، لە بەرچاوی خەڵك و لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، كۆمەڵە گەنجێك كە ژمارەیان (20) كەس دەبوون، توانیان خۆیان بخەنە ناو ئوتۆمبێلێكی مینی بچووك لە جۆری (فیات 500) كە بە بچووكترین ئوتۆمبێل دادەنرێ، لە وێنەكەدا دیارە ئەوانەی فانێلای زەردیان لەبەرە و هەوڵ دەدەن بچنە ناو ئوتۆمبێلەكە، دوای هەوڵێكی زۆر، (14) كەس جێگەی لەناو ئوتۆمبێلە بچووكەكە بۆوە، دەبێ ئەوەش بزانین ئەو كەسانەی بەشداریان كرد لەو كارە، مرۆڤی قەڵەو نەبوون، تەنانەت كێشی جەستەیان ئاسایی بوو، ئەوەی سەیرە لە ناو ئوتۆمبێلەكە هەر یەكە بە شێوەیەك خۆی چەماندۆتەوە تاوەكو جێگەی ببێتەوە.