گۆڕانكاریەكان لە بواری جوانكاری و مۆدەدا لەسەرەتا دەست پێدەكەن و تاوەكو سەرەتای وەرزی زستان، لەبەر ئەوەی وەرزی پاییز، یەكێكە لە وەرزە خنجیلانەكانی ساڵ و بە وەرزی گەڵاوەرین ناسراوە، بۆیە دەبێ شێوازێك لە رەنگ و ستایلی گەڵای دارەكان بكرێنە مۆدە و جێ شوێن گەڵاوەرینەكان بگرنەوە، بۆیە لەلایەن دیزاینەران و ئامادەكارانی مۆدە و شێوازە جیاجیاكانی ماكیاژدا، گرنگییان بە لایەنێكی تایبەت لە بواری جوانكاری داوە و ئەویش لە رێگەی ئامادەكاری بۆ جوانی رەنگێكی شیاو بۆ لێو، لەو وەرزەدا ئەگەرچی رەنگەكان هێما و گرنگیی خۆیان نابەخشن، بەڵام دەبن بە پاڵنەر بۆ بەدێهێنانی شێوازێكی رازاوە وناسك لە رەنگی لێو، هەندێك رەنگ دەبن بە پاڵێوراوی سەرەكی بۆ وەرزی پاییز، ئەویش ئەوانەن : رەنگی جەرگی – پرتەقاڵی – سووری كاڵ – پەمەیی تۆخ و كاڵ، هەروەها بە بریقە كردنیش هۆكارێكی سەرەكیی جوانی و شێوازێكی تازە دەنوێنێ لە مۆدەكانی رەنگی لێو لە وەرزی زستاندا.