ئەگەرچی خانمان پێویستیان بە جلوبەرگە، زیاتریش جلی زستانە پێویستی بە گۆڕانكاری هەیە و بە شێوەیەك دەتوانین هۆكارە جیاوازەكان لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ كە چەندین شێوەی تایبەتی هەیە دەست نیشان بكەین، كاتێك خانمان بیر لە جلێكی نایاب و جوان دەكەنەوە بۆ پۆشین، لە هەمان كاتیشدا دەبێ بۆ منداڵەكانیش جلوبەرگی جوان و رازاوە ئامادە بكەن، هەر یەكەش بەپێی پێویستی خۆی دەبێ گرنگیی پێبدرێ و كاری لەسەر بكرێ، منداڵی تازە پێگەیشتوو یان ئەوانەی لە ژێر تەمەنی هەرزەكاریدان، بە تایبەت ئەوانەی كچن، كچانی تەمەن بچووك، دەتوانن رۆڵی جوانكردنی ماڵ ببینێ و لەگەڵ هەر جلێكی جواندا خۆی پۆشتە بكات، ئەمەش لەسەر لێهاتوویی دایكی یان ئەو خانمەی سەرپەرشتی ئەو منداڵە دەكات،دەوەستێ، كە جلێكی دروستی بۆ هەڵبژێرێ، جلی زستانەی منداڵان زیاتر لە جلی رەنگاورەنگ و شێوەی كراوەیە، واتە جلەكان تەسك نەبن، و زیاتریش جوانە كە گەورە و فراوان بن، چونكە زیاتر لەگەڵ جوانیی جەستەی منداڵ دەگونجێ و دیمەنێكی رازاوەشی دەبێ كاتێك دەیپۆشێت.