كڵاو بۆ رازاندنەوەی خانمان

كڵاو بۆ رازاندنەوەی خانمان
شێوازی خۆ پاراستن لە سەرما، چەندین رێگە و شێوازی جۆراوجۆری هەیە، لە كاتێكدا هەر شێوازێك بە جوانی و مۆدەكانی جوانكارییەوە بەندە و لە نزیك و دوورەوە دەبێ ئەو شێوازانە پابەندی جوانی و رازاوەیی بن، لە رێگەی ئەو ئێكسسوار و مۆدە و جلانەی كە بۆ ئەو وەرزە تەرخان دەكرێن، دەتوانین هەندێكیان بە بیرۆكەیەكی جیاواز و رازاوە كاری لەسەر بكەین و ئەمەش دەبێتە هەنگاوێكی گرنگ لە داپۆشین و دانانی ستایلێكی جیاكەرەوە، كڵاو وەك ئێكسسوارێكی نەرم و هێمن، سەرەڕای ئەوەی دیمەنێكی رازاوەی هەیە، كەچی دەتوانین شێوازێكی ناسكی لێ وەربگرین بۆ پاراستنی سەر لە سەرما و هەروەها كڵاو لە وەرزی زستاندا بەشێكی زۆری جوانی جەستە داگیر دەكات، لە كاتێكدا شێوازەكانی جلی زستانە، پەیوەندیان بە ناسكی و رازاوەیی دەبێ، شێوازەكانی كڵاویش جیاوازیان هەیە، هەر یەكە لەگەڵ دیزانێكی دیكەدا لە رووی ستایل و رەنگ و چۆنییەتی لەسەر كردن جیاوازە، بەڵام ئەوەی زیاتر باوە، كڵاوی قوماش و پەمۆیە، كە دەخرێتە سەر و بە قژەوە دەنووسێ، ئەمەش جوانترین دیمەكانی جوانی كڵاو دابین دەكات و دەبێتە هۆكارێك بۆ جوانیی قژ و سەر.
Top