ئەو وێنانەی بەدەست كراون لە راستی دەچن!

ئەو وێنانەی بەدەست كراون لە راستی دەچن!
كاری ئەو كوڕە گەنجەی وڵاتی چیك (دینۆ تومیتش)و تەمەنی (24) ساڵانە وێنەكێشانە، بەڵام بەم دواییە بیرۆكەیەكی بە مێشكدا هات و توانی زۆربەی ئەوانەی سەیری وێنەكانیان دەكەن سەرسام و مەست بكەن، پێشتر وێنەی كێشاوە كە زیاتر لە وێنەی راستەقینە دەچێ، واتە ئەگەر لە نزیكەوە سەیری وێنەكان بكەی بۆت دەردەكەوێ كە ئەوە وێنەیە، ئەگینا لە دوورەوە وەك ئەوە دیارە بە كامێرای پێشكەوتوو گیرابێت. بەهۆی بەكارهێنانی قەڵەمی رەنگاورەنگ و رەساس و رۆنی (ئەكریلیك) كە ماددەیەكە بۆ وێنەكێشان بەكاردێ، ئەو كوڕە گەنجە توانیویەتی چەندین وێنەی سەیر بكێشێ، بە جۆرێك كەس بڕوا ناكات ئەوە بە دەستی كەسێك وێنەی كێشرابێ، وێنەكانیش بەڵگەن بۆ ئەو قسانە و دەتوانن جیاوازییەكان ببینن.
Top