كراسی كوردی بۆ وەرزی زستان
November 29, 2013
رەنگا و ڕەنگ
نیشاخان، وەك دیزاینەر و نمایشكارێكی بەرهەمەكانی خۆی، چەندین ساڵە لە بەرهەمی جوانی جلی كوردی نەوەستاوە و كاریان لەسەر دەكات، تەنانەت لەگەڵ هەر وەرزێك شێوازێكی تازەی جلی كوردی ئامادە دەكات، سەرەڕای ئەوەی گرنگی بە دیزاین و كاری تازەی جلی كوردی دەدات، دواتریش لەلایەن خۆیەوە نمایشیان بۆ دەكات، یەكێك لە بەرهەمە تازە و جوانەكانی بۆ وەرزی زستان، جلێكی دوو رەنگەی تێكەڵ لە رەنگی رەش و رەنگی زەردی زێڕییە، لە كاتێكدا دەزانین جلی كوردی بۆ وەرزی هاوینە، زیاتر لە جلی تەنك و رەنگە كراوەكانن، بەهۆی ئەوەی وەرزی زستان ساردە و ناكرێ ئەو جۆرە جلە كوردییەی لە هاوین و پاییزدا بپۆشرێ، هەمان جل بۆ وەرزی زستان لەبەر بكرێ. شێوازی ئەو جلە لە قوماشێكی ئەستوور و رەشی تۆخ دانراوە و لەگەڵ ئێلەگێكی رەنگی زەردە لە شێوەی رەنگی زێڕی تۆخدایە، هەروەها بوونی گوڵ و نەخشی زەردێكی كاڵ لەناو جۆری قوماشەكەدا، دەبێتە رێگەیەك بۆ یەكخستنی رەنگی ئێلەگ و زەردی قوماشەكە، تەنانەت جگە لەوەی گونجاندنێكی تەواو هەیە نێوان رەنگی زەرد و رەش هەیە، بە تایبەت بۆ جلوبەرگ، ئەم كراسەش دەبێـتە یەكێك مۆدە جوان و شایستەكانی بواری جلی كوردی.
