ئێكسسوارەكانی بەستن و جوانكردنی قژ

ئێكسسوارەكانی بەستن و جوانكردنی قژ
ئێكسسوارەكان بە هەر شێواز و مۆدەیەك، پێویستیان بە گۆڕانكاری تازە دەبێ، چونكە بەپێ بایەخی خۆی جوانی دەبەخشێ و كاریگەری لەسەر قژی خانمان دەبێت، ئەو ئێكسسوارانەی شێوازێكی ناسك و رەوان دەبینن كاتێك لە قژ دەدرێ، یان كاری بەستنی قژی پێ دادەنرێ، شێوازە جوانەكانی ئێكسسوارەكانی قژ، لە شێوەیەكی سادە و ناسك پێكدێ و بێگومان ئێكسسوارەكانی هەر وەرزێك جیاوازیان هەیە لەگەڵ ئەوانی دیكەدا، ئەمەش بە گوێرەی خواستی ئەو خانمەیە كە حەزی بە چ جۆرە ئێكسسوارێكە، لە وەرزی زستاندا چەندین شێوازی جۆراوجۆر لە ئێكسسوارەكانی قژ دەردەكەون، هەندێكیان لە قوماشێك پێكدێ كە دەخرێتە ناوەڕاستی سەر، ئەمەش وەك پارێزگاری كردن لە سەرما و هەروەها مۆدەیەكی جوانیش دەبێ، یان لە شێوەی بازنەیی دەبێ و لە ناوەڕاستی یان بەشی پێشەوەی سەر دەخسترێ، تاوەكو كاری بەستنی قژ بكات، هەروەها بە جوانیش دەربكەوێـت، هەندێكی دیكەش لە شێوەی سكارف دەبێ، وەك ئەوەی سكارفی مل بێ و بەڵام دەخرێتەوە سەر قژیش، كە ئەوەش مۆدەیەكی نایاب دەخاتە روو، ئەمانەش هەر یەكە جوانییەكی درەوشاوەی هەیە بۆ بەستن و جوانكاری قژ.
Top