جلوبەرگ هەر شێوازێك بە پێ هەڵبژاردن، كات و ساتێكی بەخۆیەوەی هەیە، كاتێك خانمان لە ماڵ دەبن یان لە دەرەوە، یان لە هەر تەمەنێكی ژیانیاندا، پێویستی بە جۆرەها جلوبەرگ دەبێ، لە كاتێكدا هەندێك جار دەبێ گۆڕانكاری و شێوازەكانی جلوبەرگ بگۆڕین و تاوەكو لە مۆدەیەكی شایستەدا جوانیمان دەربكەوێت، ئافرەتان كاتێك دووگیان دەبن و بەهۆی دوو گیانی، جەستەی ئافرەتان گۆڕانكاری بەسەردا دێ و بەرەو گەورەبوونی سگ و زیاد بوونی كێشی لەش، وادەكات كە دەبێ جلوبەرگی تایبەت بۆ ئەو ماوەیە بپۆشرێ، ئەو جلوبەرگەی لەم ماوەیە دەپۆشرێ، دەبێ لە قوماشی نەرم و شل بێ، یان لە شێوازی هەڵكشاو و مەتات بێت، بۆ بەخشینی كەشێكی خۆش و نەرم بە جەستەی ئافرەتەكە، یان ئەو جلانەی لە پەموو دروست دەكرێن، كە رێگەی هەڵكشان و گەورەبوونی هەیە و تاوەكو خانمی دووگیان بە ئاسانی جووڵە بكات و ئەزیەتی نەدات، ئەو چەند نموونەی جلە، دەبێتە شێوازێكی جوان و رەوان بۆ مۆدەی جلی ئافرەتانی دووگیانە، هەروەها شێوازێكی سەرنجڕاكێش و ناسكی پێوە دیارە كاتێك دەپۆشرێ و یان جەستەیان بە جلی لەم جۆرە لە مۆدەیەكی رازاوە ئامادە دەكەن.