لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، دەبێ شێوازێكی دیكە لەگەڵ جلوبەرگ دابین بكەین، ئەمەش لە دوو لایەنەوە كاریگەریی دەنوێنێ، یەكێكیان كاتێك جلوبەرگ لە وەرزی سەرما دەپۆشرێ، پێویستە ئەو جلە لە شێوە و جۆرێك بێ كە جەستەو تەندروستیی كەسەكە بپارێزێ، هەروەها لایەنی جوانكاری و مۆدەش دەبێ لەبەرچاو بگیرێ، لەگەڵ ئەو جلەی كە بۆ وەرزی زستان دەپۆشرێ، دەكرێ چەندین جۆرە ئێكسسوار و كەرەستەی دیكەی لەگەڵدا بپۆشین، یەكێك لەو ئێكسسوارە گرنگانەی كە لەگەڵ جلی كوردی دەپۆشرێ، زیاتریش لە وەرزی زستاندا بەدی دەكرێ، كڵاو و مێخەكی سەرە، كە بەشێكی جوانی لەسەر جلە كوردییەكە و شێوازێكی جوانیش دابین دەكات لەو ئێكسسوارانەی لەگەڵ جلی كوردیدا دیمەنێكی شایستە دەردەخەن، كڵاویش چەندین جۆر و شێوازی هەیە، هەندێكیان بە زنجیر و ئێكسسواری لیرە و شێوەی قاشی بچووك دەڕازێنرێتەوە، هەندێكی دیكەش تەنیا بە سادەیی دادەنرێ یان دەكرێ تەڵ و پارچەی بچووك و باریك لەگەڵیدا رێكبخرێت، بەمەش كڵاوی لە شێوەی بچووك و گەورە دەخرێتە سەر و بە داوەكان لە مل دەبەسترێ و بە خاوی دەكەوێتە خوارەوە، جوانییەكی بێ سنووری دەبێ لە مۆدەی جلی كوردی.