دوای ئامادەكردنی رێو رەسمێكی شایستە بۆ دەستنیشان كردنی شاجوانی گەردوون كە لە وڵاتی رووسیا ولە شاری مۆسكۆ بەڕێوە چوو، شاجوانی گەردوونیان هەڵبژارد، بە بەشداریی (85) شاجوانی وڵاتانی جیهان، و لە نمایشێكی جوان و قەشەنگدا، شاجوانی وڵاتی فەنزویلا (گابرێلا ئیسلەر) نازناوی شاجوانی گەردوونی پێبەخشرا، پێشبڕكێی شاجوانی گەردوون ساڵانە ئەنجام دەدرێ لە دوای هەڵبژاردنی شاجوانی جیهان، ئەمەو لە كۆتایی قۆناغەكاندا هەر یەكە لە شاجوانی ئیسپانیا (پاتریسیا یۆرینا) و شاجوانی وڵاتی ئیكوادۆر (كۆنستانزا باییز) بە بەربووكی شاجوانی گەردوون دانران، جێگەی باسە شاجوانی گەردوون تاجێكی ئەڵماسی بە بڕی (120) هەزار دۆلاری ئەمەریكی پێبەخشرا كە ساڵانە ئەو تاجە لە خانمێكەوە بۆ خانمێكی دیكە دەگوازرێـتەوە.