ماكیاژی تۆخی چاو بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان

ماكیاژی تۆخی چاو بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان
لە گشت وەرزەكاندا ئاهەنگ و یاد و بۆنەی تایبەت ئەنجام دەدرێن، هەر یەكە لە شوێن و كاتێكی دیاریكراوە، بەمەش هەر شێوازێك لە جوانی و مۆدەكاندا رەنگدانەوەی دەبێ لەو شوێنە، هەر خانمێك بە جۆرێك لە مۆدە و ستایلە و رێگاكانی جوانكاری كاری خۆی دەكات، لەو بۆنە و ئاهەنگانەدا، دەبێ رەچاوی چەند لایەنێك بكەین، زیاتریش ماكیاژ و جلوبەرگ، كە ئەو دوو بەشە گرنگترین بەشەكانی جوانكاری پێكدەهێنن، لە روانگەی جوانی شێوە و رووخساردا، دەتوانین رەنگی چاو یان ماكیاژی چاو، بە لایەنێكی گرنگ و تایبەت وەسف بكەین، رەنگەكانی ماكیاژ لەگەڵ ئەوەی لە كەشێكی ئاسایی یان لە شوێنێكی ئاسایی لە وەرزی زستاندا دەبێ سادە و ساكار بێ، بەڵام لە كاتی بۆنە و ئاهەنگەكاندا پێچەوانە دەبێ، چونكە هەر یەكە لە بۆنە و ئاهەنگەكان لە هۆڵ و شوێنی داخراو دەبن، بەمەش جوانی رەنگ و ماكیاژ دەردەكەوێ لەو شوێنانەدا، بۆیە لەم وەرزەدا و لە كاتی ئاهەنگ و بۆنە تایبەتەكاندا، هەوڵبدەن ماكیاژێكی تۆخ و لە رەنگی جۆراوجۆر بێ، بەهۆی ئەوەی وەرزی زستان رەنگەكان دەمژێ و دەتوانین ئەو رەنگانە لە رێگەی ماكیاژی چاوەكانەوە زیندوو بكەینەوە و بگەڕێنینەوە.
Top