ئەو كەرەستانەی بۆ مانایەكی گاڵتەجاری و خۆشی دروست دەكرێن، بێگومان جێگەی سەرنجڕاكێشان و كاریگەریی دیكەی دەخرێتە سەر، لەلایەكی دیكەشەوە كەرەستەیەك دەبێ و هەر یەكێك بیەوێ دەتوانێت بەدەستی بهێنێ، یەكێك لەو كەرەستە سەیر و سەمەرانە، بریتییە لە دروست كردنی پێڵاوی مرۆڤ لە شێوەی پێست و پێی مرۆڤە كە بە شێوازێك دروست كراوە ئەگەر تا لە نزیكدا تەماشای نەكەی، بۆت دەرناكەوێ چییە و چۆن دروست كراوە، ئەوەی سەیرە لەو پێڵاوەدا، لەگەڵ ئەوەی لە شێوەی پێستی مرۆڤە، كەچی شوێنێ قەیتان بەستنیشی بۆ كراوە، ئەمەش وادەكات زیاتر دیمەنەكەی سەرەنجڕاكێشتر بێ، چونكە شتێكی نائاساییە كاتێك مرۆڤ قەیتانی پێڵاو لە جەستەی خۆی بدات، كەچی لە راستیشدا پێڵاوە و لە شێوەی پێ مرۆڤ دروست كراوە.