پێشبڕكێیەكی سەیر و نادیار لە جیهاندا هەیە، هەر یەكە لە هەوڵی ئەوە دایە كە پێش ئەوانی دیكە بكەوێ، لە كاتێكدا ئەو پێشبڕكێیە بۆ گشت پیاوێكە ئەوەی مەبەستی بێت دەتوانێ بەشداری بكات، پێشبڕكێیەكەش بریتییە لەوەی كێ درێژترین سمێڵی هەیە، لە دواترین پێوانەكردن بۆ درێژترین سمێل، ئەو هاووڵاتییە هیندیە ناوی (سینگ شوهان)ی (58) ساڵە، ئەو پیاوە رۆژانە ماوەی (2) كاتژمێری تەواو خەریكی پاككردنەوە و داهێنانی سمێڵەكەیەتی، بۆ ماوەی (32) ساڵە سمێڵی نەتاشیوە و بەردەوام خزمەتی دەكات، بۆیە ئێستاش گەیشتە ئەو مەبەستەی كە دەیویست بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن درێژترین سمێڵ و ئاواتەكەشی هاتە دی، درێژیی سمێڵی ئەو پیاوە دەگاتە (4) مەتر و (2) سەنتیمەتر، واتە (402) سەنتیمەتر، هەر ئەو سمێڵە درێژەشی وایكردووە كە داوای لێبكرێ بەشداری بكات لە چەندین فیلمی سینەمایی جیهانی و وەك زنجیرە فیلمەكانی (جیمس بۆند).