مۆتۆرسكێلێك لە زێڕ

مۆتۆرسكێلێك لە زێڕ
زێڕ وەك كانزایەكی گرانبەها لەلایەن هەموومان جێگەی بایەخە، تەنانەت بۆ كاری هاوسەرگیریش مەرجێكی گرنگە، لەلایەكی دیكەوە لە بواری بازرگانی و یەدەگی دارایی بەكاردەهێنرێ، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، كاتێك مۆتۆرسكێلێك ببینی لە زێڕ دروست كرابێ، لەلایەن دروستكەری مۆتۆرسكلێكی دانیماركی (لاوگ جینسین)، توانی لە نمایشێكی تایبەتدا، مۆتۆرسكێلە زێڕەكەی نمایش بكات، ئەو مۆتۆرسكێلە لە چینێكی تەنكی زێڕ دروست كراوە و نرخی ئەو زێڕەی بەكاریهێناوە دەگاتە (679) ملیۆن دۆلار، كە ئەمەش یەكێكە لە گرانبەهاترین مۆتۆرسكێل كە لە زێڕ دروست كرابێ.
Top