پێویستە بایەخ بە بەشی دواوەی جلی كوردی بدرێت

پێویستە بایەخ بە بەشی دواوەی جلی كوردی بدرێت
لەگەڵ شێوازە جیاجیاكانی جلی كوردی، چەندین رێگەی دیكەش هەن بۆ زیاتر جوانكردنی ئەو جلە نایابە، بەهۆی ئەوەی جلی كوردی وەك جلێكی سێ رەهەندە، دەبێ لە هەر لایەنێكی سەیری بكەین، جوانی خۆی دەربخات و شایستەی رازاوەیی بێ، بۆیە هەر بەشێكی لە خوارەوە و سەرەوە و دواوەی پێویستی بە ئامادەكاری دەبێ، هەرچەندە بەشی پێشەوەی گرنگە لە جوانیدا، هەروەها جوانی و گرنگیی دواوەش هاوشێوەی بەشی پێشەوە گرنگە و شایستەیە، جگە لە ئێكسسوار و بەشەكانی دیكەی جلی كوردی، دەبێ شێوەی دواوە وەك پێشەوە سەرنجڕاكێش و كراوە بێ، لە هەندێك لایەندا زیاتر جوانتر دەردەكەوێ لە بەشی پێشەوە، لەوانە وەك شێوەی ئێلەگ لە دواوە، یان پشتێن و ناوقەد، ئەمانەش بەشێكی گرنگن لە جوانی جلی كوردیدا، بە تایبەت كاتێك جلەكە لە دوو رەنگی جیاوازدا ئامادە كرابێ، چونكە هەر رەنگە بە شێوازێك دەردەكەوێ و هێمایەكی جوانیش بە جلەكە دەبەخشێ.
Top