زۆر جار لە داستان و رۆمان و چیرۆكە شیعری و هۆنراوەكاندا گوێبیستی گوڵی رەش بووینە رەنگە بەلامانەوە سەیر بووبێت و پێمان وابووبێت نووسەرەكە ئەو وشەیەی وەك وشەیەكی رەوانبێژی بەكار هێنابێت تەنانەت لە ناو نووسەرانی كوردیش ئەو وشەیە بەكار هاتووە وەك رۆمانی گوڵی رەش، بەڵام ئەم وشەیە تەنها بۆ مەبەستێكی شیعری یان ئەدەبی بەكار نەهاتووە، لە راستیدا گوڵی رەش بوونی هەیە، رەنگە سەیر بێت بە لاتانەوە بەڵام ئەمە راستییە لە ناوچەی (هاڵفێتی) لەوڵاتی توركیا بە شێوەیەكی سروشتی گوڵی رەش دەڕوێت، بە شێوەیەك كە سەرنجی هەموو دنیای بۆ خۆی راكێشاوە لەبەر ئەوەی تەنها ئەو ناوچەیە لە سەر ئاستی هەموو جیهان كە گوڵی رەشی تێدا بڕوێت.