گشت جلوبەرگەكان پێویستیان بە ئێكسسوارە تاوەكو شێوەیان جوانتر و زیاتر رازاوەتر و كەشخەتر بن، گرنگە بزانین چ جۆرە ئێكسسوارێك شایستەی ئەو جلەیە كە دەپۆشرێ، لەوەش گرنگتر ئەوەیە كاتێك ئێكسسوارەكە دەبێ لە چ رەنگ و ستایلێك بێ بە مەبەستی یەكخستنی جوانیان لەگەڵ رەنگ و شێوازی جلەكە، جلی رەش مۆدەیەكی باوە و زۆربەی كچان دەیپۆشن، ئەگەر چی جلەكە سەرتاپا لە رەش نەبێ، بەڵام زیاتر لە بەشێكی جلوبەرگی كچان لە رەنگی رەشە، بۆیە لە هەڵبژاردنی ئێكسسوار بۆ جلی رەش، دەبێ ئەو ئێكسسوارانە زیاتر لە رەنگەكانی: رەساسی – زەرد – وەنەوشیی – زەرد – شین- سەوز بن، واتە زیاتر ئەو رەنگانەی لەگەڵ جلی رەش پێچەوانە دەبن لە درەوشانەوە، بەمەش رەنگی ئێكسسوارە زیاتر گەشاوەتر دەبێ كاتێك لەگەڵ جلی رەش ئامادە دەكرێ و دادەنرێ، بەمەش دەتوانین ئەو رەنگانەی ئێكسسوارەكان ئاوێتەی رەنگی رەشی جلەكە بكەین و بەم شێوازە دیمەنێكی جوان و پایەبەرز دەبەخشن لە بواری جوانیدا.