رەنگی كاڵ وكراوە بۆ ماكیاژێكی شیاو لە وەرزی پاییزدا

رەنگی كاڵ وكراوە بۆ ماكیاژێكی شیاو لە وەرزی پاییزدا
شێوازی ماكیاژەكان بە چەندین ئاست و دیمەن و ئامادەكاری دروست دەبن، نەخشەدانان بۆ ماكیاژێكی شیاو ورازاوە بۆ رووخساری خانمان، پێویستی بە سەرخستن و رێكخستنی رەنگەكانە، بە جۆرێك شێوەیەكی كراوە و رازاوەی دەبێ كاتێك ئەو ماكیاژە لەگەڵ كەش و وەرزی تیایدایە گونجاو و شێوەیەكی بەرچاو لە خۆ بگرێ، شێوازەكانی ماكیاژ لە وەرزی پاییز، زیاتر بە ماكیاژی سادە دەناسرێن، یان بە رەنگێكی كراوە و جوان دەبن لە كاتێكدا ئەو رەنگانە دیمەنی خۆیان دەنوێنن و بە هەنگاوێكی كراوە دادەنرێن، ئەو رەنگانەی لەو وەرزە بۆ ماكیاژی رووخسار دادەنرێن، زیاتر رەنگی كاڵە یان كراوەیە، واتە ئەگەر بمانەوێ رەنگی زەرد یان رەنگی سپی بۆ رەنگی ئەساسی ماكیاژ بەكاربهێنین، دەبێ لە رەنگی كاڵ وسادەی ئەو دوو رەنگە بن، تەنانەت جیاوازییەك هەیە تاوەكو رەنگی ماكیاژی پاییزی درەوشاوە بێ، ئەوەش دەبێ لە رێگەی رەنگێكی تۆخ بۆ رەنگی لێو هەڵبژێرین، كە ئەوەش دەبێتە جوانترین و سادەترین شێوەی ماكیاژ و كە لە رەنگە سادە و تۆخەكاندا دەبن.
Top