نوێ كردنەوەی مۆدە كۆنەكان، لە ئەمڕۆدا بۆتە بابەتێكی گرنگ و بەتایبەت لەلایەن دیزاینەران و ئامادەكارانی بواری مۆدە، لەوانەش بواری قژ و تەسریحەی جیاواز، لەلایەن دیزاینەری قژی جیهانی (لۆرانس گراف) كە توانی مۆدەی (60) ساڵی پێشوو زیندوو بكاتەوە و سوودی لێ وەربگرێ، ئەویش كاتێك تەسریحەیەكی كۆنی ئامادە كرد تێچووی گەیشتە (1) ملیۆن دۆلار، كە پێكهاتبوو لە (22) پارچە ئەڵماسی بچووك، كە كێشەكەیان (550) قیراتی ئەڵماسی بوو، بۆیە نرخەكەی گەیشتە (1) ملیۆن دۆلار و بەمەش تەنیا تەسریحەیەكی قژ كە لە ساڵانی پێشوودا ئامادەكراوە گەیشتە ئەو نرخە بەرزە.