گەورەترین هاوسەرگیری

گەورەترین هاوسەرگیری
ئەوانەی ژیانی هاوسەری پێكدەهێنن، مەرجێكیان هەیە كە تەمەنە، یان لە چ تەمەنێكدا هاوسەرگیریی بكەن، ئەوەی زیاتر باوە دەڵێن كوڕ لە كچ گەورەتر بێ تاوەكو زیاتر نازی هەڵبگرێ و ئاگاداری بێ، بەڵام ئەم مەرجانە لەلای ئەو دوو كەسە بەتەمەنەی وڵاتی ئۆرۆگوای گرنگ نییە، تەنانەت لەتەمەنێكدا هاوسەرگیریان كردووە كە جێگەی سەرسوڕمان و گومانە، (خوسێ) ئەو پیاوە پیرەیە كە تەمەنی (103) ساڵە و لەگەڵ (مارتینا لۆپێز)ی (99) ساڵان، توانیان لە ئاهەنگێكی جوان و قەشەنگدا بەیەك بگەن، ئەم هاوسەرگیرییە دوای ئەوە دێ كاتێك بەر لە (45) ساڵ لەمەوبەر پەیوەندیی خۆشەویستی لەنێوانیاندا هەبووە و بە ئامادەبوونی نەوە و منداڵانی هەر یەكە لە بووك و زاوای پیر ئاهەنگێك بەڕێوەچوو و بوونە هاوسەری یەكتر.
Top