شێوازی جۆراوجۆر هەن لە جوانی دانانی ئێكسسوارەكاندا بۆ سەر جەستە و جلوبەرگ، لە كاتێكدا هەر ئێكسسوارێك لە بایەخ پێدانی خۆی كارامەیی و كاری خۆی دەنوێنێ، لەلایەكی دیكەشەوە بەشێكی زۆری جەستە دادەپۆشێت و سەرنجی بەرەو لایەنێكی دیكە دەبات، لەگەڵ رازاندنەوەی خانمانی بووك، چەندین كەرەستەی سەرەكی و لاوەكی بۆ بووك ئامادەدەكرێ، بەڵام گرنگترینیان ئەو شێوازەیە لە شوێنە دیارەكان دادەنرێن، وەك سەر و سەر شان و دەست و مل، هەر یەكە لەم ئێكسسوارانە جێگەی بایەخی خۆی هەیە و شێوازێك لە جوانی و ناسكی خۆی دەنوێنێ، یەكێك لە گرنگترین و سەرەكیترین و تازەترین ئێكسسوارەكانی تەرخانكراو بۆ خانمانی بووك، ئەویش ئێكسسواری سەر شانەكانە، یان زیاتر ئەوەی لەسەر مل و شان دادەنرێ، ئەو جۆرە ئێكسسوارە، جگە لە شێوازێكی دیار و ستایلێكی تازە و مۆدێرن، هەروەها رەنگدانەوەی خۆی لەسەر جوانیی بووك دەردەخات، هەروەها دەكرێ بە چەندین ئێكسسواری جۆراوجۆر سوود لەو ستایلە تازەگەرییە ببینرێت.