رۆژانە گوێبیستی فرۆشتی گرانبەهاترین كەرەستە و شتومەك دەبین، تەنانەت هەندێ جار نرخی ئەو كاڵایانە ناچێتە ئەقڵەوە لەوەی نرخێكی زۆری پێدراوە، ئەوەی زیاتر چاوی لەسەرە بریتییە لە نرخی ئوتۆمبێلە گرانبەهاكانی جیهان، بەڵام ودایارە ئەم جارەیان پشكی شێر بەر فیراری كۆن دەكەوێ، ئەو ئۆتۆمبێلە لە ساڵی (1963) دروستكراوە و لە ئێستادا ماوەتەوە و كاری تازەگەری لەسەر كراوە، دوای ئەوەی داواكارییەكی زۆری لەسەر بوو، كە بە نرخی (53) ملیۆن دۆلار فرۆشراوە وبەمەش دەبێتە گرانبەهاترین ئوتۆمبێل لە جیهان.