سەیرترین نینۆك!

سەیرترین نینۆك!
شێوازەكانی دەرخستن و بەدەست هێنانی نازناو چەندین رێگە و هەنگاوی هەیە و هەر یەكە بەپێی بیرۆكەی خۆی كار دەكات و بیرۆكەكەی دەكاتە هەنگاوێكی پراكتیكی، بەڵام لەسەر شێوازە سەیرەكاندا كاری خۆیان بە ئەنجام دەگەیەنن و بەرەو نازناوێكی گەورە دەگەڕێن و دەستیان دەكەوێ، یەكێك لەو حاڵەتە سەیرانە ئەوەیە كە لە وڵاتی چین كچ و كوڕێك خەریكی پەرەپێدانن بۆ ئامادەكاری نینۆكێكی سەیر و جوان تا ببێتە یەكێك لە خاوەن جوانترین و سەیرترین نینۆك لەسەر ئاستی جیهان، نینۆكەكان بە چەندین شێوە ئامادەدەكرێن، لەوانە شێوەی ئاژەڵان و وێنەی ناوداران و لەسەر شێوەی دار و گژ و گیا، كە رەنگە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو جۆرە نینۆكە ببێتە مۆدەیەكی باو و لە بازاڕەكانی جیهاندا بڵاوببێتەوە.
Top