چاو بڕوا ناكات ئەمانە پیاو بن
October 24, 2013
رەنگا و ڕەنگ
لەم پێشبڕكێیەی شاجوانیدا كە لە وڵاتی بەرازیل رێكخرا كاتێك كەسێك وەك بینەرێكی ئاسایی تەماشای دەكرد هیچ جیاوازییەكی نەدەبینی لەنێوان ئەو پێشبڕكێیە و پێشبڕكێ ئاساییەكانی دیكەی شاجوانی، بەڵام لە راستیشدا جیاوازییەكی گەورەیان هەیە، لەبەرئەوەی هەموو بەشداربووەكان لە بنەڕەتدا رەگەزی نێرینەن و ئەو كەسەش كە بە شاجوان دەستنیشان دەكرێت سپۆنسەری دەكرێت بۆ ئەوەی بە نەشتەرگەری رەگەزی خۆی بگۆڕێت و خۆی بكات بە ژن.
خەڵاتی یەكەمی پێشبڕكێكە دەنگۆیەكی زۆری نایەوە، لەبەرئەوەی لە وڵاتی بەڕازیل گۆڕینی سێكس یاسایی نییە، بۆیە ئەو كەسەی براوە دەبێت دەنێردرێتە وڵاتی تایلەندا تاوەكو نەشتەرگەرییەكەی بۆ بكرێت.
ئەمە دووم جارە ئەم پێشبڕكێیە لە وڵاتی بەڕازیل رێكدەخرێت، لەمەیاندا 28 پیاو بەشداربوون و براوەكەش دەتوانێت لە پێشبڕكێی شاجوانی جیهان بۆ ئەو پیاوانەی كە حەز دەكەن ببن بە ژن بەشداربێت.
پێشبڕكێكە لە كاتێكدایە كە خەڵكی بەرازیل تووندوتیژییەكی زۆر بەرامبەر (هاوڕەگەزبازەكان، ئەو كەسانەی دەیانەوێت رەگەزی خۆیان بگۆڕن، هەردوو رەگەزبازەكان) دەكەن و لەنێوان ساڵانی 2007 تاوەكو 2012، هەزارو 341 كەسیان لێ كوشتوون.


رووداو
