مەساج بە چەقۆ و تەورداس!

مەساج بە چەقۆ و تەورداس!
مەساج بریتییە لە كاری دەستی یان زانستێكی تازەی راهێنانی دەست و بیرۆكەیەكی تازە لە بواری باشتر كردنی تەندروستیی مرۆڤ لە رێگەی شێلان و هێنانەوە و چارەسەری بۆ چەندین گرفتی جەستە و چارەسەری سروشتی بۆ ئەندامانی جەستە تاوەكو بەم شێوەیە كاری خۆی بكات، سەرهەڵدانی ئەو كارە لەلایەن چیینەكانەوە بوو، كە بۆ نەریتی پێشووی خۆیان بووە و تەنانەت ئەمڕۆ لە دوو بواردا بەكاردەهێنرێ، یەكێكیان لە بواری پزیشكی و چارەسەری سرووشتی، ئەوەی دیكەش بۆ خۆشی و كات بەسەر بردن، بێگومان زانیومانە مەساج بە دەست كراوە و كاری شێلان دەكرێ، بەڵام یەكێك لەو مەساجە تازانەی بەم دواییە پەیدا بووە، ئەویش مەساجی بە چەقۆ و تەورداس و كەرەستەی تیژە بۆ پشت و چەندین شوێنی دیكەی جەستە، ئەم مەساجە بە بڕی (15) دۆلار دەكرێ و كە تایوانییەكان پێیانوایە چارەسەرێكی كاریگەرە و رەنگی داوەتەوە و كە لە وڵاتی تایوان ئەنجام دەدرێ.
Top